“محه‌ممه‌د مۆقیمی” پارێزه‌ری “ئاتنا فه‌ره‌قدانی” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی گوڵان ڕایگه‌یاند كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌كران دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.
“ئاتنا فه‌ره‌قدانی” ڕۆژی ٢٥ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به گوشاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات، هه‌وڵی بڵاوكردنی تراكتی له شه‌قامی پاستۆر دا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به توندووتیژی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئاتنا سه‌ره‌تا گوازراوه‌ته‌وه بۆ مزگه‌وتی پۆلیسی ئه‌منیه‌ت له بنكه‌ی هه‌شته‌م و لووتیان شكاندووه، دواجار لیباسه‌كانیان له به‌ری ده‌رهاوردووه و به‌یانی ڕۆژی ٢٦ی خاكه‌لێوه، گواستوویانه‌ته‌وه بۆ دادسه‌رای ئێڤین.