به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی دوو لاوی ده‌ستبه‌سه‌ركراویان به‌ناوه‌كانی “سیروان محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی سنه و “زانیار یه‌حیازاده” خه‌ڵكی سه‌وڵاوا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆه‌ملێ ئه‌شكه‌نجه داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سیروان محه‌ممه‌دی” ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه ڕاگوێزرا، شایانی باسه كه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌و ماوه‌یه‌دا “سیروان”یان به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه بۆ ئه‌وه‌ی دان بنێت به كرده‌وه‌یه‌ك كه ئه‌نجامی نه‌داوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری مه‌ریوان “زانیار یه‌حیازاده”یان خستۆته ژێر گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی دانپێدانانی