یه‌ك مانهگ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دكتۆر “ئیمان نه‌وابی” ڕزیدنتی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه، ڕوون كرایه‌وه كه ناوبراو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه دستبه‌سه‌ر كراوه و له ئێستادا له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه ئه‌منیه‌كان دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دكتۆر “ئیمان نه‌وابی” له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و له ئێستاشدا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ خراوه‌ته ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه كه ئه‌گه‌ر دان به تاوانه‌كانی دا نه‌نێت، په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕاده‌ستی دادگا ناكرێت و چاره‌نووسی به ناڕوونی ده‌مێنێته‌وه.