کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئه‌شكه‌نجه‌ی “حه‌میدڕه‌زا كوهكه‌ن” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی زاهیدان

ئه‌شكه‌نجه‌ی حه‌میدڕه‌زا كوهكه‌ن له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی زاهیدان

“حه‌میدڕه‌زا كوهكه‌ن” باوكی “بنیامین كوهكه‌ن” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی زاهیدان گوازراوه‌ته‌وه‌ و له‌وێ له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازا دراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، “حه‌میدڕه‌زا كوهكه‌ن” هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی ڕێبه‌ندان، له‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی زاهیدان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هه‌روه‌ها برازا و برای هاوژینه‌كه‌ی به‌ناوه‌كانی “عه‌لی ئه‌كبه‌ر كوهكه‌ن” و “حارس خه‌رووت” له‌ ناوه‌ندی شاری زاهیدان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ڕفێندراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌میدڕه‌زا و هاوژین و منداڵێكی یه‌ك ساڵانی به‌یانی چوارشه‌ممه‌ بۆ دادگای نووری زاهدان گوازراونه‌ته‌وه‌ و ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه و لێدان به‌ ڕوومه‌تیانه‌وه‌ دیار بووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “ئێدریس و بنیامین كوهكه‌ن”ی ته‌مه‌ن ٢٣ و ١٦ ساڵ، هه‌ر دوو كوڕی حه‌میدڕه‌زا كوهكه‌نن كه‌ له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه دا ناچار به‌ دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراون.