به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “نه‌سیم غۆڵامی سیمیاری” ماوه‌ی ده مانگه له زیندانی ئڤین بیلاته‌كلیف ماوه و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن مه‌ئموورینی ئه‌منیه‌تی ڕژیم ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی دراوه.
“نه‌سیم غۆڵامی سیمیاری” له ڕێكه‌وتی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی یه‌كی ئه‌لفی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه گوازرایه‌وه. ناوبراو پاش دوو مانگ لێپرسینه‌وه بۆ به‌ندی دووی ئهلف و له كۆتایی دا، ڕۆژی ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، تا به ئه‌مڕۆ سێ جه‌له‌سه‌ی دادگایی بۆ ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به‌ڕێوه چووه و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ناوبراوی به “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “به‌غی” تۆمه‌تبار كردووه.