به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گوندی “گرناوێك”ی سه‌ر به شارستانی خۆی به‌ناوی “ته‌وحید ده‌روێش” ناسراو به لوقمان كه له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و له‌لایه‌ن دادگاوه به مۆحاره‌به تۆمه‌تبار كرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ته‌وحید ده‌روێش” شۆفێری شیركه‌تی “ئێسنه‌پ” و خێزاندار و باوكی دوو منداڵه و ڕۆژی ٧ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ كاتێك چه‌ند موسافیری له شاری خۆی بۆ ته‌ورێز ده‌گواسته‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا، به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگا ئه‌و به‌ندكراوه‌ی به تۆمه‌تی ئاگردانی بانك له‌ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره تاوانبار ناسیوه و تۆمه‌تی موحاره‌به‌ی خستۆته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی و ئێستا بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ خراوه‌ته ژێر ئه‌شكه‌نجه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.