“مه‌ریه‌م ده‌وڵه‌ت ئابادی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و له به‌ندكراوانی شۆڕشی ژینا، بۆ جاری دووهه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر و ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه له به‌ندی تاكه‌كه‌سی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئه‌شكه‌نجه ده‌كرێت.
هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕۆژی ٢٦ی گوڵانی ئه‌مساڵ هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “مه‌ریه‌م ده‌وڵه‌ت ئابادی” له شاری سیرجان و ناوبراویان بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای كرمان گواسته‌وه. ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه كردووه تاكوو هه‌واڵی ڕفاندنی كچه‌كه‌یان میدیایی نه‌كه‌نه‌وه. “مه‌ریه‌م ده‌وڵه‌ت ئابادی” مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش یه‌ك مانگ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو.