شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ته‌رمی گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “نه‌سرین قادری” له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منییه‌تی و به‌نهێنی له شاری مه‌ریوان ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نه‌سرین قادری” ڕۆژی ١٣ خه‌زه‌ڵوه‌ر و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری تاران به زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم زه‌ربه‌ی مه‌غزی و پاش دوو رۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه گیانی به‌ختكرد. به‌دوای بڵاوبوونه‌وی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی “نه‌سرین” ناڕه‌زایه‌تییه‌كی به‌رین له شاری مه‌ریوان ده‌ستیپێكرد و كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی ئوستان و فه‌رمانداری مه‌ریوان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی ئینتزامی و سپای پاسداران به‌زۆره‌ملێ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراویان بۆ شوێنێكی دیگه گواسته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه نابێت غه‌یری خۆیان كه‌س به‌شداری پرسه و سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی بێت و به‌كاتی نیوه‌شه‌و و به نهێنی ته‌رمه‌كه‌یان ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرد.