به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ته‌رمی به‌ندكراونی كوژراوی زیندانی لاكانی ڕه‌شتیان شه‌وانه و به نهێنی له دوو گوندی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره ناشتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش به‌ندكراوانی زیندانی لاكانی ڕه‌شت دژبه به‌رپرسانی ئه‌منی زیندان ڕاپه‌ڕین و چه‌ندین هێزه‌ی ئه‌منییان به بارمته گرت و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕهاتن كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین به‌ندكراو گیانیان له‌ده‌ستدا و لانیكه‌م ١٠ مه‌ئمووری ڕژیمیش كوژران، ئێستا ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان ته‌رمی كوژراوان به نهێنی و شه‌وانه له دوو گوندی “گول ڕوودبار” ٦ كه‌س و “چووشهل” ٤ كه‌س ناشتووه.