به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له شاری بابۆل ڕۆژانه له نزیك خوابگای كچانی زانكۆی نه‌وشیر‌وان كۆده‌بنه‌وه و ئه‌زیه‌ت و ئازاری كچان ئه‌ده‌ن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، به‌كرێگیراوانی ڕژیم به لێدانی ماسك و پۆشانی ده‌مووچاویان بێڕێزی به كچانی خوێندكار ده‌كه‌ن و زۆر جار هه‌ڕه‌شه‌ی ڕفاندنیان لێ ده‌كه‌ن. به‌وته‌ی یه‌كێك له خوێندكاران، به‌كرێگیراوانی ڕژیم به بیانووی حیجابی ئیجباری به گازی فرمێسك‌ڕێژ و باتووم هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خوێندكاران و وێڕای تۆماركردنی سكاڵا به‌لای به‌رپرسانی زانكۆ، هیچ هه‌وڵێك بۆ كۆكردنه‌وه‌یان نه‌دراوه.