له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ئاڵۆزی له نێوان سنووری ئێران و وڵاتی ئازه‌ربایه‌جان ڕوو ڵه هه‌ڵكشانه و له‌لایه‌ن هاوڵاتییانی دانییشتووی ئه‌و سنووره گرته فیلمی ته‌قه كردن و ده‌نگی ته‌قینه‌وه له‌و سنووره به‌ڵاو كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا كۆماری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ جووڵاندنی هێز بۆ سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و تۆپ باران و بوردوومانی ئاسمانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبه كوردستانیه‌كانی دژبه‌ری ڕژیم، ده‌ستی به جووڵه‌ی سه‌ربازی و گواستنه‌وه‌ی چه‌كی قوورس و مامناوه‌ند به‌ره‌و سنووره‌كانی نێوان ئێران و وڵاتی ئازه‌ربایه‌جان كردووه. شایانی باسه ئه‌و جمووجۆڵانه‌ی ڕژیم له كاتێكدا ڕووئه‌دات كه مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌ش له نێوان وڵاتانی ئازه‌ربایه‌جان و توركیه و پاكستان خه‌ریكه به‌ڕێوه ده‌چێت كه به‌شێوه‌یه‌كی مانایی و به‌مه‌به‌ست كۆماری ئیسلامی له‌و مانۆڕه‌دا به‌شدار نه‌كراوه.