ئەمرۆ یەکشەممە ١٦ ی مانگی پووشپەر مۆڵەتی دوو مانگەی کۆماری ئیسلامی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سنوربەندیەکانی پیتاندنی ئورانیۆم کۆتایی دێت. روحانی وتویەتی:” لە ١٦ ی مانگی پوشپەڕەوە ئەگەر لایەنەکانی بەرانبەر پێبەندی هەموو تەعەهودەکانیان بەپێی زەمانبەندی نەبن، ڕئاکتۆری ئەراک دەگەڕێتەوە بارودۆخی پێشوی واتە بارودۆخێک کە ئەوان دەیانوت مەترسیدار بووە و دەتوانێ پلیتۆنیۆم بەرهەم بێنێ؛ مەگەر ئەوەیکە ئەوان بە تەواوی تەعەهودەکانیان بەجێ بێنن.” دەوڵەتانی ئوروپایی ئەم ههڕهشهیان ڕەد کردەوە. هەم وەزیری دەرەوە و هەم سەرۆک کۆماری فەرانسە چەند جار بە روونی وتیان کە: کۆماری ئیسلامی بە پێشێل کردنی بەرجام هیچ بەدەست ناهێنێ و چونەژێر پرسیاری بەرجام تەنیا دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی ناوچەکە.” باقی بەرپرسانی ئوروپایی ڕاشیانگەیاندوە کە ئەگەر وتووێژەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بە ئاکام نهگات دهوڵهتانی ئوروپایی لە قەراردادی بەرجام بۆ گێڕانەوەی تەحریمە نێونەتەوەییەکان لەدژی ئێڕان کەڵک وەردەگرن. بەپێی تەوافوقی بەرجام ئەگەر بێت و دەوڵەتانی ئوروپایی شکایەت لە کۆماری ئیسلامی بکەن لەبەر پێشێل کردنی بەرجام لای شوڕای ئەمنیەت، ئەمجار لە شوڕای ئەمنیەتدا لەسەر درێژەی تەحریمەکانی کۆماری ئیسلامی دەنگ ئەدرێت. عیباڕەتی حقوقی بەرجام لەم بارەیەوە بە شێوەیەک هاتوە کە تەنانەت چین و روسیەش بیانەوێ ناتوانن ویتۆی بکەن، دیسان بە گۆڕینی عیباڕەت ئیبتیکاری عەمەل لە دەست دەوڵەتانی رۆژئاواییدا دەبێت. بەم جۆرە لەهەر حاڵەتێکدا لەم یاریە دپلۆماتیکەدا کۆماری ئیسلامی دۆڕاوه. سەبارەت بە میکانیزمی ناسراو بە” ئینستکس”، کە قەرار بوو لە ڕێگای ئەوەوە هاسانکاری بانکی بۆ دانی بەشێک لە داهاتە نەوتیەکان بە ئامانجی کڕینی هێندێک کالای پێویست لەوانە دەرمان و مادەی خۆراکی دەروست بکرێت، هێشتا لە ئاستی کارناسی کردنی حقوقی دایە. بەم هەنگاوەی کۆماری ئیسلامی بەدوادا چوونی دروست کردنی ئەم میکانیزمەش لە لایەن دەوڵەتانی ئوروپاییەوە ڕادەگیرێت. بەم جۆرە گوشارە ئابووریەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی رۆژ لەگەڵ رۆژ توندتر دەبێتەوە و ڕژیمیش وهكوو ههمیشه ئەو بە شێوەیەکی ڕاستەخۆ دەیخاتە سەر شانی خەڵک. واته گرانی زۆرتر، بێكاری بهرینتر و ههژاری زیاتر پهره دهستێنێ.
کۆماری ئیسلامی بە ئەنجامدانی ئەم جۆرە مانۆڕانەی كه هۆكارهكهی داماوییەوە، لە بارێکەوە رۆژ بە رۆژ خۆی دەخاتە مەقعیەتێکی دژوار ترەوە و لە بارێکی دیکەوە هەژاری و بێبەشی زیاتر بەسەر زۆربەی خەڵکی ئێراندا دەسەێنێ. قەیرانی سیاسی ڕژیم لە پێوەندی دەوڵەتی ئەمریکا و دەوڵەتانی رۆژئاوایی بە تەسلیم بوونی ڕەسمی و یان تەلویحی کۆماری ئیسلامی، ئەوجۆرەی خۆیان ئەڵێن،” سازشی ئابڕومەندانە” نەبێت چارەسەر نابێت.
هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی نە تەنیا سەبارەت بە غەنی سازی ئۆرانیۆم بەڵکو لە هیچ بارێکی ترەوە خاوەنی وەها پشتیوانیەکی مادی نینن کە نە ئەمریکا و نە دەوڵەتانی ئوروپایی ئەو وەک مەترسیەکی جیدی چاو لێ بکەن. هەردوو لا دەستی یەکتریان خوێندۆتەوە و کۆماری ئیسلامی ناتوانی گران فرۆشی بکات. ئەم جۆرە مانۆڕە دیپلۆماتکانە نە تەنیا ڕژیمی نەخستۆتە مەوقعیەتێکی باشترەوە بەڵکو تەنیا خاسیەتی ئەوە بووە کە بەرەی دەوڵەتانی ئوروپایی و ئەمریکای لەدژی ڕژیمی ئێران لە یەکتر نزیکتر کردۆتەوە.
نیگەرانی هاوبەشی دەسەڵاتە ئوروپاییەکان و ئەمریکا نە لە پیتاندنی ئۆرانیۆم و نە لە هەڕەشە بێ ناوەرۆکە نیزامیەکان، بەڵکو لە تێکچوونی ئینسیجامی ڕژیمێکە کە سەرەڕای سەرکێشیەکانی تا ئێستا هیچ شتێکی بێجگە لە قازانج بەوان نەگەیاندوە. ئەوان تا کاتێک کە بۆ ئەم پرسیارەی کە داهاتوی ئێران چی لێدێت، وڵامێکی گونجاو لەگەڵ بەرژەوەندی خۆیان نەدۆزنەوە، بێ دەراو لە ئاو نادەن. ئەوان نەغدی ئەمرۆیان کە هەر ئەم ڕژیمە بێت، نادەن بە قەرزی سبەینێ. تەنیا لە بارودۆخێکدا بە لادانی کۆماری ئیسلامی ڕازی دەبن کە خەیاڵیان لەباری بەدیلێکەوە کە دێتە جێگای ئەو ئاسودە بووبێت. تا ئەو کاتە هەر لەگەڵ ئەم ڕژیمە یان لە باورودۆخی قەیراناویتردا لەگەڵ ئیسلاح خوازانی حکومەتی ئەم ڕژیمە، سەروکەللە لێ ئەدەن تا بە ئامانجەکانی جێی سەرنجیان دەگەن.
بهڵام بارودۆخی ئەمرۆی کۆمەڵگای ئێران بە شێوەیەکە کە بەم جۆرە مانۆرانە ناکرێت خەڵک لە بەدواداچوونی ویست و داخوازیەکانیان پەشیمان بکەیتەوە. ئاستی تەوەقوعاتی خەڵک وەها دانەبەزیوە کە بکرێت کرێکاران بە وەعدەی ئومرۆ بۆ سبەی لە بەدواداچوونی نەدرانی حەقدەستە دواخراوەکانیان پەشیمان بکەیتەوە. زۆربەی خەڵکی بێبەشی ئێران بە یارانەیەکی کەم و یارمەتیە سوکایەتی ئامێزەکانی کۆمیتەی ئیمدادی ئیمام و سەهمی عەداڵەت و هیتر ناکرێت ڕازی رابگریت. ئەم کۆمەڵگایە وەها بێدەنگ و بێ تەفاوەت نییە کە لە چاوەڕوانی بە ئاکام گەیشتنی مانۆڕەکانی دوو لایەنی ئەم کێشانەدا دابنیشێت و شاهیدی درێژەی فەلاکەت و بێمافیەکانی بێت. نەخشەکانی دەستپوختی دەوڵەتانی ئوروپایی و ئەمریکا، لە بەرانبەر شەپۆلی خورۆشاوی شۆڕشی سبەی رۆژدا لە ئێران، دەبێتە بڵقی سەرئاو. هەڵبەت ئەگەر بێت و بۆنی شۆڕش لە ئێران بگاتە بەر لوتی ئەمریکا و دەوڵەتانی ئوروپایی و هاوپەیمانەکانیان، ئەوکات دەچن بۆلای بەشێک لە ئوپوزسیۆنی ئەم ڕژیمە کە لە چاوەڕوانیدا ڕیزیان بهستووه، و هەوڵ ئەدەن بە یارمەتی ئەوان بەر بە پەرەسەندن و قووڵ بوونەوەی ڕهوتی شۆڕش بگرن و كونتڕۆڵی بکەن. تەرحی متالباتی ئابووری و سیاسی دیاریکراو لە خەباتی رۆژانەی ئێستادا، پێكهاتنی تەشەکول و سازمان لە ناخی ئەم خەباتەدا، هەبوونی ئاسۆ و دیمەنگایەکی روون لە کۆمەڵگایەک کە لەسەر وێرانەکانی ئەم ڕژیمە دایدەمەزرێنین، بوونی نیهادی ڕێبەریی ئاگاه، پێشڕەو و وشیار و جێی متمانەی زۆربەی خەڵک، ئەم هەوڵانە پوچەڵ دەکاتەوە.