ڕۆژی هەینی 1ی مانگی گەلاوێژ، تاڵاوی نێودەوڵەتی “کانی بەرازان”، هەڵکەوتوو لە ناوچەی “شامات”ی سەر بە شاری مەهاباد لە پارێزگای ورمێ، بە دەستی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئاوری تێبەردرا.
تاڵاوی نێودەوڵەتی “کانی بەرازان”، یەکێک لە گەورەترین تاڵاوەکانی باشووری دەریاچەی “ورمێ”یە و وەک بەنرخترین ژینگەی جۆرەکانی پەلەوەر لە باکووری رۆژئاوای ئێران لە قەڵەم دەدرێ. ئهو تاڵئاوه یەک لەو ناوچە گەشتیارییانەیە کە ساڵانە خەڵکانێکی زۆر لە کوردستان و ناوچەکانی تری ئێرانەوە رووی تێدەکەن. ئهو تاڵئاوه بە پانتایی زیاتر لە ٩٢٧ هیکتار لە ٣٠ کیلومەتریی باکووری مهاباد له قەراغ باشووری پارکی میللی “گۆلی” ورمێ و لە نێوان گوندەکانی “خوڕخوڕە و “قەرەداخ” هەڵکەوتووە.