ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌رمانان، لانی كه‌م ١٤ كه‌س به هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی “مه‌قدونیه”ی شوماڵی، كه تایبه‌ته به تووشبووانی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگره‌كه له دوای ته‌قینه‌وه‌ی سیله‌ندره‌كانی ئۆكسیجین له نێو نه‌خۆشخانه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها به هۆی زۆر بوونی پلاستیك له‌و شوێنه، ئاگره‌كه په‌ره‌ی سه‌ندووه و تا ئێستاش ڕوون نییه كه چه‌ند كه‌س له كاتی ئاگرتێبه‌ربوونی نه‌خۆشخانه‌كه له‌وێ بوون. شایانی باسه سیله‌ندره‌كانی ئۆكسیجین یه‌كێك له‌و هۆكاره سه‌ره‌كییانه‌یه كه ده‌بێته هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه له زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی كه تایبه‌ت كراون به تووشبووانی كۆرۆنا و له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوودا هه‌تا ئێستا لانیكه‌م ١٠ كه‌س به هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه له شاری”غازی” له توركیه گیانیان له ده‌ست داوه.