به هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی دوو تانكری نه‌وت له نزیكی به‌نده‌ری “ئولسان” له كۆره‌ی باشوور، لانیكه‌م ٩ كه‌س برینداربوو.
به پێی ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵنێرییه‌كانی ئه‌م وڵاته، ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی تانكرێكی ٢٥ هه‌زار لیتری ده‌ستی پێكرد. شایانی باسه، گاردی ساحلی كۆره‌ی باشوور له كاتی تاوتوو كردنی هۆكاری ئه‌م ڕووداوه‌ن و پولیس به هۆی نیگه‌رانی له ئه‌گه‌ری ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌كانی زیاتر، ناوچه‌كه‌ی چوڵ و هاتووچۆی له‌م شوێنه‌دا قه‌ده‌غه كرد.