لە درەنگانی شەوی چوارشهممه ٣ی مانگی ڕهزبهر، ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی کیمیایی لە شاری “کۆهێنی” باکوری فەڕەنسا کەوتەوە و هاوڵاتیانی ناوچەکەی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ كرد.
هاوکات جگە لە دانیشتوانی شاری “کۆهێن”، داوا لە هاوڵاتیانی سەر بە ١١ شارەوانی دەوروبەری کراوە لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە و هەروەها قوتابخانەکانی ناوچەکەش داخراون. میدیاکان باس لەوەدەکەن، کارگەکە شوێنی بەرهەمهێنانی ڕوونی سهنعهتیی و هەر لەو شوێنەدا هەڵگیراون. بە گوێرەی بەرپرسانی ناوخۆیی، ٢٠٠ كارمهندی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون و لەهەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان.