ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، كارخانه‌ی پاڵاوتنی ڕوونی قوروه له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “ئاوانگان” ئاگری گرت و هه‌ر چه‌ند زیانی گیانی نه‌بوو به‌ڵام زیانێكی مادی زۆری لێكه‌وته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و كارخانه‌یه پێشتر و له ڕێكه‌وته‌كانی ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی و ١٥ی خه‌رمانانی ١٤٠١ ئاگری گرتبوو و هیچ ئه‌منیه‌تێكی پیشه‌یی له‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه بۆ كرێكاران دابین نه‌كراوه. به‌وته‌ی ڕاپۆرتی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، ئاگره‌كه له ژووری فیلتراسیۆنی پاڵاوتنی ڕوون ده‌ستیپێكردووه و بۆ به‌شه‌كانی دیكه ته‌شه‌نه‌ی كردووه.