ڕۆژی هه‌ینی ١١ی جۆزه‌ردان، دار خورماكانی گوندی ئه‌بته‌ر له ئێرانشار ئاگری گرت و زیانێكی زۆر به باخداره‌كانی ئه‌و گونده گه‌یشت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، باخداره‌كان پاش ئاگرگرتنی دار خورماكان پێوه‌ندیان به ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه گرتووه، به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێر خۆیان گه‌یاندووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و هیچ ئیمكاناتێكیان پێ نه‌بووه. به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، چه‌ندین خانوو له نێو باخه‌كان دا سووتاوه و زیانێكی زۆر به كه‌شاوه‌رزانی گوندی ئه‌بته‌ر گه‌یشتووه.