کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگرگرتنی دارستان و زه‌وی كه‌شاوه‌رزی هاووڵاتیان له‌ ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان

ئاگرگرتنی دارستان و زه‌وی كه‌شاوه‌رزی هاووڵاتیان له‌ ڕۆژئاوا و باشووری

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی بۆردوومانی ئه‌رته‌شی توركیا، دارستان و زه‌وی كه‌شاوه‌رزانی له‌ باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ئاگردا سووتا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، تۆپخانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری منبجیان به‌ چڕی بۆردوومان كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دارستان و ڕه‌ز و باخی كه‌شاوه‌زران ئاگری گرتووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، فڕۆكه‌كانی توركیا ناوچه‌ی مه‌تینایان له‌ باشووری كوردستان بۆردوومان كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دارستان و له‌وه‌ڕگه‌ی ئه‌و ناوچه‌ ئاگری گرتووه‌ و ئاگره‌كه‌ هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌.