کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

ئاگرگرتنی دارستانه‌كانی ڕۆژئاوای چین و ئاواره‌بوونی هه‌زران كه‌س

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خه‌رمانان، دارستانه‌كانی نزیك شاری “چوونگ كینگ” له‌ ڕۆژئاوای چین ئاگریان گرت و هه‌زاران كه‌س ناچار بوون ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.

به‌وتی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی چین، وشكه‌ ساڵی و گه‌رمای هه‌وای ئه‌مساڵ له‌ چاو ساڵانی ڕابردوو بێ وێنه‌یه‌ و ڕووباره‌كانی باكوور، ناوه‌ند و ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته،‌ یان وشكبوون یان خه‌ریكه‌ وشك ده‌بن. به‌هه‌زاران كارخانه‌ به‌هۆی كه‌مئاویه‌وه‌ داخراون و چه‌ندین ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌هێز له‌ دارستانه‌كانی وڵات ڕوویداوه‌ كه‌ زیانێكی ملیارد دۆلاری به‌ ئابووری وڵات گه‌یاندووه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٥٠٠ كه‌س ناچاربوون ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و پێنج هه‌زار هێزی ئاگركوژێنه‌وه‌ سه‌رقاڵی كونتڕۆڵی ئاگره‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ فه‌ڕانسه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌یان كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌

-

خۆپێشاندانی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌ دژبه‌ ئه‌ردۆغان له‌ باكووری كوردستان

-

ده‌یان كوژراو و بریندار به‌هۆی هاتنی بۆمه‌له‌رزه‌ له‌ ئێكوادۆر و پرو

-

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئیسڕائیل دژبه‌ ده‌وڵه‌ت

-

سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر ڕژیم له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئورووپاوه‌

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ فه‌ڕانسه دژبه‌ گۆڕانی یاسای خانه‌نشینی

-