ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، دارستانه‌كانی قۆبرس ئاگری گرت و پانتایه‌كی زۆر له جه‌نگه‌ڵه‌كانی ئه‌و وڵاته سووتا و سه‌دان كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگره‌كه له ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی “لیماسۆل” ده‌ستی پێكردووه و بۆ ناوچه‌كانی دیكه ته‌شه‌نه‌ی كردووه. له ئێستادا نزیك به چوار كیلۆمتری چوار گۆشه له جه‌نگه‌ڵه‌كانی قۆبرس ئاگری گرتووه و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له‌وڵاتانی ئۆردۆن، یۆنان و لوبنان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی دۆخه‌كه به یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه چوون.