ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی ماوا له شاری ئێلحی باكووری كوردستان بۆ جارێكی دیكه به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا ئاگری گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌ی له پارێزگاكانی ڕۆحا، مێردین و ئامه‌د ده‌ست پێكردووه. ڕۆژی ڕابردوو دارستانه‌كانی شاری ئێلح بۆ جارێكی دیكه پاش بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ئاگری گرت و هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ڵك ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.