کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ئاگرگرتنی بازاڕای تاناكۆرای هه‌ولێر و ژاراویبوونی ٢٠ كه‌س

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌شه‌مه‌، بازاڕی تاناكۆرای هه‌ولێر به‌ هۆكارێكی نادیار ئاگری گرت و ٢٠ كه‌س به‌هۆی هه‌ڵمژێنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی و بۆ نه‌خۆشخانه گوازرانه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و ڕووداوه‌دا، زیاتر له‌ ٢٠٠ دووكان به‌ ته‌واوی سووتاوه‌، هێشتا هۆكاری ئاگرگرتنی ئه‌و بازاڕه‌ ڕوون نه‌بووته‌وه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی هه‌ولێر خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ن. به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، سیسته‌مه‌كانی ئاوڕه‌سانی و كه‌پسووله‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌و كۆمه‌ڵه‌ تیجارییه‌ كاریان نه‌كردووه‌، بۆیه‌ ئاگره‌كه‌ به‌ خێرایی ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ و به‌سه‌ختی كۆنتڕۆڵ كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

دۆخی ئاڵۆزی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئێسڕائیل

-

كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی خامنه‌یی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی بێ حیجاب

-

بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی ئافڕیانی سەر بە شاری كامیاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

-