له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌شێكی زۆر له جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی شاری سه‌لاسی باوه‌جانی به هۆی بایه‌خ نه‌دان و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی سووتا و هیشتاش ئه‌م ئاگره كونترۆڵ نه‌كراوه.
به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌پارێزی ناوچه‌كه، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه ماوه‌ی پێنج ڕۆژه به‌رده‌وامی هه‌یه و ناوه‌نده‌كانی ئاگهركوژێنهوه هیچ كارێكیان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگره نه‌كردووه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان به هۆی سه‌ختی و شاخاوی بوون ناوچه‌كه، خه‌ڵك و ژینگه پارێزان توانای كۆنترۆڵ كردنی ئاگره‌كه‌یان نییه و پێویسته به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت هلیكۆپتر دابین كه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئاگره‌كه.