به پێی ڕاپۆرتهكان، بههۆی كهوتنهوهی ئاگر له دارستانی دوورگەی ئێڤیا لە باکووری شاری “ئاتێن” پێتهختی یونان، به سهدان هێكتار له دارهكانی ئهم دارستانه لهناو ئاگردا سووتاون.
شایانی باسه، ئاگرکەتنەوەکە بە یەكێک لە گەورەترین رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە یونان دادەنرێت و ههتا ئێستا چوار گوندی دوورگەکه چۆڵ كراون. هاوكات حکومەتی یونان باری نائاسایی لە دوورگەی ئێڤیا، دووەم گەورەترین دوورگەی وڵات راگەیاندووه کە تێیدا جگە لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، شەش فڕۆکە و شەش هەلیکۆپتەر تەرخانکراون بۆ کۆنترۆڵکردنی شەپۆلی ئاگرەکە کە زۆربەی دارستانەکانی دوورگەکەی گرتووەتەوە. ئهمه لهحاڵێكدایه كه بەهۆی گهورهیی ئاگرەکەوە حکومەتی یونان داوای لە رێکخراوە سەربەخۆکانی بەرگری شارستانی ئۆرووپا کردووە هاوکارییان بکەن لە کوژاندنەوەی. بەگوێرەی زانیارییەکانی کەشوهەوای یونان، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، زیاتر لە ٥٦ دارستان بەهۆی بەهێزی بای ناوچەکەوە ئاگریان تێبەربووە و لە کۆنترۆڵی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چوونهته دهرهوه.