ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌شێكی به‌ربڵاو له ناوچه‌ی پارێزراوی ژینگه‌یی “نانه وێژه”ی پاوه، ئاگری تێبه‌ربوو و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ژینگه دۆستان بۆ كونترۆڵی ئاگره‌كه چوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڵام به هۆی شاخاوی بوون و نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست، ده‌ستڕاگەیشتن به زۆر شوێن توانایان دا نەبووە و ئاگره‌كه تا ده‌چێت زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت. ئه‌نجۆمه‌نی ژینگه پارێزی “ژیوای” پاوه داوای یارمه‌تی له خه‌ڵك ده‌كات یارمه‌تیده‌ریان بن تا بتوانن ئاستی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان كه‌متر كه‌نه‌وه.