له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئاگرێكی به‌ر بڵاو ده‌ورووبه‌ری شاری كامیاران و ئاوایی “ته‌نگیوه‌ری” سه‌ر به ئه‌و شاره‌ی گرتووەته به‌ر و به‌ره‌و ناوچه شاخاوییه‌كانی شاهۆدچێت، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و چالاكانی ژینگه پارێز خوازیاری یارمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانن بۆ كونترۆڵ كردنی ئاگره‌كه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی نه‌بوونی ئیمكانات و كه‌مته‌رخه‌می ده‌م و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان تا ده‌چێت ئاگره‌كه په‌ره ده‌ستێنێت. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناوچه‌ی “دۆڵه‌بی”مه‌ریوان له نێو ئاگردا ده‌سووتێت و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و تێكۆشانی خه‌ڵك و چالاكانی ژینگه پارێز بە هۆی بەربەست دانانی هێزە چەکدارەکانی رژیم، نه‌توانراوه ئاگره‌كه كونترۆڵ بكرێت. بەو حاڵەشەوە بانگه‌وازی چالاكانی مه‌ده‌نی بۆ یارمه‌تیدان، كاریگه‌ر بووه و كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییان خۆبه‌خشانه خۆیان گه‌یاندۆته ناوچه‌كه.