کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ لە کەمپی “هەرشەم” لە هەولێر

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ لە کەمپی هەرشەم لە هەولێر 3

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خه‌رمانان، ئاگر لە کەمپی “هەرشەم” لە هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە شەش ماڵ بە تەواویی سووتان و زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیک کاژێر 6ی بەیانیی ڕۆژی سێشەممە به‌هۆی دزه‌ی كاره‌باوه‌و ئاگر له‌ خێوه‌تی په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و شه‌ش خێوه‌ت به‌ ته‌واوه‌تی سووتاون. شایانی باسه‌ كه‌ کەمپەکە تایبەتە بە ئاوارەکانی شنگال و زیاتر لە 150 كانێكسی تێدایە. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ دانیشتووانی كه‌مپه‌كه‌، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، به‌ڵام زیانێكی زۆری مادی به‌ دانیشتووانی كه‌مپه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.