به‌هۆی گه‌رمای چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ئاگر له دارستانه‌كانی فه‌ڕانسه و ئیسپانیا كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٤٣٥ هێكتار جه‌نگه‌ڵ له نێو چووه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تانی ئیسپانیا و فه‌ڕانسه، سه‌دان هێزی ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه‌ن و تا ئێستا ٤٣٥ هێكتار جه‌نگه‌ڵ سووتاوه و مه‌ترسی له سه‌ر ٢٥٠٠ هێكتاری دیكه ساز بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه سه‌دان كه‌س له هه‌ر دوو وڵاتی فه‌ڕانسه و ئیسپانیا ناچار بوون ماڵ و حاڵیان به‌جێ بێڵن و له شوێنه ئه‌منه‌كان جێگیر كراون.