شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ژینگه‌ی په‌له‌وه‌ره‌كانی گۆمی زرێبار له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه ئاگردرا و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر كۆنتڕڵكردنی ئاگره‌كه له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌وته‌ی چالاكانی ژینگه‌پارێزی مه‌ریوان، بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی حكوومه‌تی و وشكه‌ساڵی ئه‌مساڵ، دۆخێكی ساز كردووه كه تاڵاوی زرێبار زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره. شه‌وی ڕابردوو، ژینگه‌ی په‌له‌وه‌ره‌كانی ئه‌و گوماوه له چه‌ند لاوه له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه سووتێندرا و ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیدار هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ كوژانه‌وه و كۆنتڕوڵكردنی ئاگره‌كه هه‌ڵ نه‌گرت. ئه‌وه له حاڵكێدایه كه به‌رپرسانی شاری مه‌ریوان پێشتر به‌ڵێنیان دابوو كه دووربینی چاودێری له ده‌ورووبه‌ری گۆماوی زرێبار داده‌مزرێنن و پاسه‌وانی ژینگه و بازگه‌ی پشكنینی بۆ داده‌نێن، تاكوو ڕێگه له ڕوودانی كاره‌ساتی ژینگه‌یی بگرن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان وه‌كوو دروشم مایه‌وه و جێبه‌جێ نه‌كرا.