کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ئاگردانی پۆسته‌ری نوێنه‌رانی مه‌جلسی ڕژیم له‌ كوردستان و ئێران

به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران به‌نێر و پۆسته‌ری نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ڕژیم ده‌سووتێنن و له‌ناویان ده‌به‌ن.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، شوێنی پڕۆپاگه‌ندای یه‌كێك له‌ به‌ربژێره‌كانی مجلیسی ڕژیم له‌ به‌لووچستان ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌ و زیانێكی زۆر به‌ دووكانه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی به‌لووچ هوشدار ده‌دنه‌ دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه‌ و ده‌ڵێن: كاتێك ئاویان به‌سه‌رتاندا قه‌تع كرد و ڕۆڵه‌كانتانیان به‌ مووشه‌ك و ده‌ستڕێژی گوله‌ كوشت ئه‌م نوێنه‌رانه له‌ كوێ بوون؟ ده‌نگدان به‌ مه‌جلسی ڕژیم ده‌نگدان به‌و باروودۆخه‌ و زۆڵم و زۆره‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكیان دا سه‌پاندووه‌. هه‌روه‌ها له‌ شاره‌كانی كوردستانیش خه‌ڵكی كرماشان، سنه‌، بانه، مه‌ریوان، شاباد، ئیلام، ئاودانان، مهاباد، بۆكان و ….هتد ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی ڕژیم دا به‌شداری ناكه‌ن و له‌ هه‌ر شوێنێك ته‌بلیغاته‌كانیان ببینین ده‌یسووتێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

دۆخی ئاڵۆزی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئێسڕائیل

-

كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی خامنه‌یی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی بێ حیجاب

-

بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی ئافڕیانی سەر بە شاری كامیاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

-