ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌رمانان، له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه به ئه‌نقه‌ست ئاگر له قامیشه‌ڵانه‌كانی ده‌ریاچه‌ی زرێبار به‌ردرا و هێشتا كونتڕۆڵ نه‌كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، ئاگردانی به‌ئه‌نقه‌ستی قامیشه‌ڵانه‌كانی ده‌ریاچه‌ی مه‌ریوان له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، ده‌یان هێكتار له سرووشتی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌ی له‌ناوبردووه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داوه. به‌وته‌ی ژینگه‌پارێزانی مه‌ریوان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له ئێستادا سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن و ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ یارمه‌تییه‌كیان نه‌داون.