ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر، دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری گوندی “ده‌ره‌وه‌ران”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌وه ئاگر درا و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا داوایان له خه‌ڵك كرد بچن به هانایانه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان ڕاگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا وێڕای ئیدانه‌ی ئاگردانی به ئه‌نقه‌ستی دارستانه‌كانی گوندی “ده‌ره‌وه‌ران”، داوای له خه‌ڵك كرد بچن به هانایانه‌وه و یارمه‌تیان بده‌ن تاكوو ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. به‌پێی دوایین زانیاری، وێڕای هه‌وڵ و ماندوویی ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، به‌هۆی سه‌ختی و ههورزای شوێنه‌كه نه‌یانتوانی ئاگره‌كه دامركێننه‌وه. شایانی باسه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن ناحه‌زانی ژینگه‌وه سووتێندرا و خه‌ڵكی خۆبه‌خش و ئه‌نجومه‌نه ژینگهپارێزیهكان له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له هه‌ڵمه‌تێكی یهكگرتووانهدا توانیان بیكوژێننه‌وه.