شه‌وی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌وه‌ڕگه و دارستانه‌كانی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ و شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ته‌وه ئاگر درا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌وه‌ڕگه و دارستانی گونده‌كانی هۆیه، ئاوێهه‌نگ، نجه، سالیان و ڕه‌شنه‌ش له ناوچه‌ی ژاوه‌ڕۆ له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه ئاگر درا و زیانێكی زۆر به سرووشت و ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یشت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دارستانی گونده‌كانی “گوماره‌له‌نگ” و “ده‌ره‌وه‌ران” له شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه سووتێندرا و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی سه‌رقاڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.