له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردانه‌وه دارستانه‌كانی جوانڕۆ له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌وه ئاگر دراوه و هه‌وڵ و تێكۆشانی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی “مه‌ره‌بزان” و “وه‌زی” له ناوچه‌ی پارێزراوی “بۆزین” و “مه‌ڕه‌خێڵ”ی سه‌ر به شاری جوانڕۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژه له ئاگردا ده‌سووتێت و هه‌وڵی ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه نه‌تیجه‌یه‌كی نه‌بووه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پیوه‌ندی ته‌له‌فوونی ژێنگه‌پارێزان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوڕێكانیان پچڕاوه و داوای یارمه‌تی له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه.