کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئاگردانی به‌ ئه‌نقه‌ستی مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ گێڵانغه‌رب و سه‌پولی زه‌هاو

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی جۆزه‌ردان، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی مه‌زرای گه‌نمی جووتیارانی یارسانیان له‌ گونده‌كانی گێڵانغه‌رب و سه‌رپولی زه‌هاو ئاگر دا.

به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، كه‌سانی سه‌ر به‌ ڕژیم به‌ ئه‌نقه‌ست به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیارانی یارسان له‌ نێو ده‌به‌ن و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ مه‌زرای گه‌نمی كه‌شاوه‌رزان له‌ گونده‌كانی “گه‌لین حه‌یده‌ری” و “چۆغا گه‌رمین”ی سه‌ر به‌ سه‌رپولی زه‌هاو و گێڵانغه‌رب به‌ ئه‌نقه‌ست سووتێندرا و زیانێكی زۆر به‌ جووتیاران گه‌یشت. شایانی باسه‌ كه‌ ناوه‌نده‌كانی په‌یوندیدار هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌كرێگیراوانی ڕژیم هه‌ڵ نه‌گرتووه‌ و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش ئیمكاناتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌یان پێ نه‌بووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ هوله‌ند

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو ڕۆژنامه‌وان، خوێندكارێك و چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ ئێران

-

بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رككۆماری له‌لایه‌ن به‌ندكراوانی سیاسی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ زانكۆی زانیاری پزیشكی چابه‌هار

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ شیركه‌تی فه‌لات قاڕه‌ی لاوان

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌ی له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی

-