چالاكانی ژینگه‌یی شاری سه‌رده‌شت ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ ڕایانگه‌یاند كه ژماره‌یك ماتۆڕسه‌واری سه‌روچاو پووشراو، دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری سه‌رده‌شت و ڕه‌به‌تیان ئاگر داوه.
به‌وته‌ی هاوولاتیان، به‌كرێگیراوانی ڕژیم هه‌ر ساڵه و به شێوازێك دارستانه‌كانی كوردستان ئه‌سووتێنن و ئه‌مجاره‌ش له ڕێگه‌ی ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانیانه‌وه جه‌نگه‌ڵه‌كانی ده‌ورووبه‌ری سه‌رده‌شت و ڕه‌به‌تیان ئاگر داوه. چالاكانی ژینگه‌یی ده‌ڵێن، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیان به ڕێكخراوه ده‌وڵه‌تیه‌كان گرتووه به‌ڵام هیچ كه‌س وڵامیانی نه‌داوه‌ته‌وه و خۆیان به كه‌مترین ئیمكانات و پاش چه‌ند كاتژمێر توانیویانه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.