کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگردانی به‌ ئه‌نقه‌ستی دارستانه‌كان له‌ كرماشان

ئاگردانی به‌ ئه‌نقه‌ستی دارستانه‌كان له‌ كرماشان 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، دارستانه‌كانی عوسمانوه‌ند و جه‌لالوه‌ند له‌ ناوچه‌ی سه‌رفیرووزئابادی كرماشان له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه‌ ئاگر درا.

به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی كرماشان، دوژمنانی ژینگه‌ ڕۆژی ڕابردوو دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌رفیرووزئابادی كرماشانیان له‌ پێنج لاوه‌ ئاگر داوه‌. به‌ پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، خه‌ڵكی خۆبه‌خش و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی كرماشان سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دارستان و پووش و پاوانی ناوچه‌كانی برادۆست، به‌رواری باڵا، بلاوه‌ و گۆهه‌رزێ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بۆردوومانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ئاگری تێبه‌ر بووه‌ و زیانێكی زۆر به‌ هه‌نگه‌وانان و جووتیاران گه‌یشتووه‌.