ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، دارستانه‌كانی شاری مه‌ریوان له پێنج لاوه له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیم ئاگر درا و زیانێكی زۆر به ژینگه‌ی و سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، گه‌ڕه‌كه‌كانی “پشت مه‌ریوان(پارك شنه)”، “هه‌ردی خه‌ڵیفه پشت سێف ژووره‌وه”، “هه‌ردی كانی میران” ، “هه‌ردی نێ” و “هه‌ردی كانی په‌ڵك له چاوگ” له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی سپای پاسدارانه‌وه سووتێندراوه. هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو زه‌مینه‌كانی ده‌ورووبه‌ری بلواری كامكاری سنه له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو ئاگر درا و خه‌ڵك پاش چه‌ند كاتژمێر توانیان كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.