ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٣٠ گوڵان، ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی نێوان ئاواییەکانی “بایەڵە” و “لەنجئاوا”ی مەریوان ڕوویداوه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ئەندامانی نەنجومەنی ژینگەپارێزی سەوزی چیا خه‌ریكی کوژاندنەوەی ئاگره‌كه‌ن.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لەلایەن کەس یا کەسانێکی نەناسراوەوە بە مەبەستی داگیرکردنی ئەو شوێنە روویداوە. جێی ئاماژه‌یه كه هه‌ر ساڵ له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین به‌كرێگیراوانی ڕژیم ئاگر له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به‌رده‌ده‌ن به بیانووی هه‌بوونی هێزی حیزبه نهیارهكانیانی ڕژیم. شایانی باسه كه به‌شێكی زۆر له دارستانه‌كانی كوردستان سالانه له وه‌رزی هاوین دا تووشی ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌بێ و زه‌ره‌ر وزیانێكی زۆر به‌ر ژینگه ده‌كه‌وێت.