کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگرتێبه‌ردانی ١٧٠ هێكتار له‌ زلكاوه‌كانی زرێبار

ئاگرتێبه‌ردانی ١٧٠ هێكتار له‌ زلكاوه‌كانی زرێبار2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەهۆی ئاگرتێبەردانی زلکاوەکانی زرێبار و دەورووبەری، ١٧٠ هێکتار لەو تاڵاوانە سووتان و بوونه‌ته‌ خۆڵەمێش.

بەرپرسی ئیدارەی ژینگەپاڕێزیی شاری مەریوان ڕایگەیاندووه‌: ١٧٠ هێکتار لە زلکاوەکانی گۆلی زرێبار و دەورووبەری، بەهۆی کەمتەرخەمیی کەس یان کەسانێکی نەناسراو، سووتان. “ئیبراهیم هیمەت” لەو بارەیەوە بە هەواڵنێریی حکوومەتی “ئیسنا”ی ڕایگەیاند: ئەو ڕێژەیە لە سووتانی زلکاوەکانی زرێبار لە چاو ساڵانی پێشوودا، کەم وێنە بووە، کە بووتە هۆی لەنێوچوونی شوێنی ژیانی ئاژەڵان و گیانلەبەرانی ئەو ناوچەیە. لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کەسانێکی دژە ژینگە جارێکی تر هێرشیان کردووەتە سەر گۆلی “زرێبار” و خەسارێکی بەرچاویان بە ژینگەی سروشتیی ئەو ناوچەیە گەیاندووە. شایانی باسه‌، بەهۆی کەمتەرخەمیی ناوەندە پەیوەندییەدارەکان لە پاراستنی ژینگە، هەزاران باڵندەی کۆچەری کە گۆلی زرێباریان وەک زلکاوێکی ئەمن هەڵبژاردووە، شێواندووە.