ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی مانگی گوڵان، له لایه‌ن كه‌س یان كه‌سانێكی نه‌ناسراو ئاگر له به‌شێك له دارستانه‌كانی ناوچه‌ی پیرانشار به ناوی “قۆپەی گوڵاوی” به‌ر درا و به‌و هۆیه‌وه به‌شێكی زۆر له دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له ئاگردا سووتان.
به‌پێی وته‌ی هاووڵاتییه‌كی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، سەرەڕای پەیوەندی گرتن بە رێخراوی ئاگرکوژێنەوە و بەهانا نەهاتنی ئەو رێخراوەیە بۆ كوژانه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره، له كۆتاییدا بە هەوڵی ژینگەپارێزان و دانیشتوانی شاری پیرانشار توانراوه ئاگرکە كۆنترۆڵ بكرێت و ڕێگری بكرێت له سووتانی زیاتری دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه ئەو دۆڵە دەکەوێتە سەر رێگای پیرانشار بۆ سەردەشت و مەودای لە شاری پیرانشار ۴ بۆ پێنج کیلۆمەترێك ده‌بێت.