“ئانتونیو گوترش” سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه شه‌ڕی ئۆكراین له‌وانه‌یه ببێته هۆی شه‌پۆڵێكی برسیه‌تی و قات و قڕی له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان هاووڵاتیی گیان له‌ده‌ست بده‌ن.
“گوترش” له كونگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له سكرتاریای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان له نیۆیۆرك ڕایگه‌یاند: ئۆكراین بوه‌ته ئاگرێك و له پێش چاوی هه‌موو خه‌ڵكی جیهان خه‌ریكه ده‌سووتێت، ئێمه ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵی خۆمان بخهینهگڕ بۆ پێش گرتن له شه‌پۆلی برسیه‌تی و هه‌ڵوه‌شاندنی سیسته‌می خۆراكی جیهانی. جێگای ئاماژه‌یه ڕووسیه و ئۆكراین به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ران و ههناردهكرانی مادده خۆراكیه‌كانی جیهان داده‌نرێن كه به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی به‌رهه‌مه كهشاوهرزیهكانی ئه‌و دوو وڵاته زیادی كردووه.