به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گوندی “ئاوێهه‌نگ”ی سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ ڕایانگه‌یاندووه كه سپای پاسداران به نیازه ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌و گونده به‌ڕێوه ببات و خه‌ڵكیش بۆ چالاكیه ته‌بلیغییه‌كانیان به‌كار بێنێت.
به‌وته‌ی ئازادیخوازانی گوندی ئاوێهه‌نگ سپای پاسداران داوای له خه‌ڵك كردووه به‌شداری به‌رین له‌و مه‌راسمه‌دا بكه‌ن و لاوانی شۆڕشگێڕیش داوا له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن به هیچ شێوه‌یك به‌شداری مه‌راسمه حكوومه‌تیه‌كان نه‌بن و ڕێگه نه‌ده‌ن خوێنی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری به فیڕۆ بچێت.