کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگادارییه‌ك له‌لایه‌ن ئازادیخوازانی گوندی ئاوێهه‌نگه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌

ئاگادارییه‌ك له‌ ئازادیخوازانی گوندی ئاوێهه‌نگه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی ئه‌و

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی گوندی “ئاوێهه‌نگ”ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ سپای پاسداران به‌ نیازه‌ ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌و گونده‌ به‌ڕێوه‌ ببات و خه‌ڵكیش بۆ چالاكیه‌ ته‌بلیغییه‌كانیان به‌كار بێنێت.

به‌وته‌ی ئازادیخوازانی گوندی ئاوێهه‌نگ سپای پاسداران داوای له‌ خه‌ڵك كردووه‌ به‌شداری به‌رین له‌و مه‌راسمه‌دا بكه‌ن و لاوانی شۆڕشگێڕیش داوا له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ هیچ شێوه‌یك به‌شداری مه‌راسمه‌ حكوومه‌تیه‌كان نه‌بن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن خوێنی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری به‌ فیڕۆ بچێت.