کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئاکرکەوتنەوەی بەربڵاو لە ناوچەی جەنگەڵی “جەهان نەما”ی گوڵستان

ئاکرکەوتنەوەی بەربڵاو لە ناوچەی جەنگەڵی جەهان نەمای گوڵستان 1

ڕۆژی هەینی ١٢ی مانگی خەرمانان، ئاگرێکی بەربڵاو کەوتە جەنگەل و دارستانەکانی ناوچەی پارێزراوی “جەهان نەما”ی ئۆستانی گۆلستان و زەرەر و زیانێکی زۆری بە سرووشت و ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاند.

بە پێ ئەو گرتە ویدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، ئاگرەکە بە هۆی شاخاوی بوونی ناوچەکە هێشتا کونترۆڵ نەکراوە و تا دەچێت تەشەنە دەکات. بە وتەی ژینگەپارێزانی ئۆستانی گۆڵستان، بەرپرسانی دەوڵەتی هیچ هەنگاوێکیان بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی ئەو ئاگرە هەڵنەگرتووە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕژیم بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆی، فڕۆکەی ئاگرکۆژێنەوە دەنێرێت بۆ وڵاتی تورکیا، بەڵام هێچ بایەخێک بە ژینگە و سرووشتی ئێران نادات.