کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه له‌ ناوچه‌كه‌، قه‌یرانی ناوخۆیی قووڵتر ده‌كاته‌وه‌

16241926529446

دهستدرێژیی دهوڵهتی توركییهبۆسهر ههرێمی كوردستان لهزهوی و ئاسمانهوهههروا درێژهی ههیه‌. ژمارهی پێگهنیزامییهكانی ئهرتهشی توركییهلهقووڵایی ههرێمی كوردستاندا یهكجار زۆر بوون و سهدان گوندی ئهم ناوچهیهلهژێر گوشاری بۆمباران و تۆپبارانی ئهرتهشی توركییهدا چۆڵ كراون. ههموو نیشانهكان دهرخهری ئهوهن كهداگیركارییهكانی دهوڵهتی توركییه لهههرێمی كوردستان پهرهدهستێنێت. چاوپۆشیی دهوڵهتانی ئهمریكا و چرای سهوزی دهوڵهتی عێراق، ئهردۆغانی وهسوهسهكردووهتا ههم ناوچهداگیركراوهكان پهرهپێبدات و ههم حزووری ئهرتهشی توركییهلهم ناوچانهسهقامگیر و دایمی بكات.

ئهرتهشی توركییه بهشێك لهشار و گوندهكانی كوردستانی سووریهلهوانهعهفرینی داگیر كردووهو هاوپهیمانهجههادییهكانی دهستیان داوهتهجهنایهتی جهنگی دژبهخهڵكی كوردستان. بیانووی دهوڵهتی توركییه مهترسییهكهكهگۆیا لهلایهن پهكهكهوهههڕهشهلهدهوڵهتی توركییه دهكات، بهڵام واقعییهتی ئهم دهستدرێژییهبانتر لهم ئیدیعایهیه‌. دهستدرێژیی توركییه بۆسهر ههرێمی كوردستان و كوردستانی سووریهبهشێك لهنهخشهی گشتی و ناوچهیی دهوڵهتی ئهردۆغانه‌. نهخشهیهك كهئهرتهشی ئهم وڵاتهلهلیبی دهرگیر دهكات و لهوڵاتێكی دیكهڕاستهوخۆ دژبهخهڵكی بێدفاع تووشی شهڕ و خراپكاریی دهكات.

حكوومهتی ئهردۆغان لهشهڕی نێوان ئهرمهنستان و ئازهربایجان لهناگۆرنۆ قهرهباغ، پشتیوانیی لهئازهربایجان كرد و دژبهئهرمهنستان چووهناو شهڕهوهو جههادییهكانی هاوپهیمانی خۆی بۆ پشتیوانی لهئهرتهشی ئازهربایجان ناردهئهم ناوچهیه‌.

توركییه لهگهڵ یونان، میسر، ئیسرائیل و چهند وڵاتی دیكهی ناوچهكهش لهشهڕێكی سارد و دیپلۆماتیك دایهو بهردهوام بهشێك لهقێبرێسی داگیر كردووهو خهڵكی ئهرمهنیی ئهم وڵاتهناچار بوون ماڵ و كار و زهوییهكانی خۆیان جێبهێڵن.

ڕهجهب تهیب ئهردۆغان لهماوهی ١٦ ساڵ دهسهڵاتی خۆیدا، پێگهو وێنهی ناوخۆ و دهرهوهی توركییهی بهجۆرێك گۆڕی كهتۆركییهی ئهمڕۆ لهچاو توركییهی ١٦ ساڵ لهمهوبهر زیاتر گۆشهگیر بووهو لهبواری ئابووری، كۆمهڵایهتی و سیاسییهوهپڕ لهگرژی و بێسهرهوبهرهییه‌. داڕێژهی سیاسهتی دهرهوهی توركییهداوودئۆغڵوكهساڵهها كهسی دهستی ڕاست و مێشكی ئهردۆغان و وهزیری دهرهوهی بوو و لهئێستادا لێی بووهتهدوژمن، ڕۆژگارێك باسی ئهوهی دهكرد كهگرژی و ناكۆكیی توركییه لهگهڵ هاوساكان و وڵاتانی دهورووبهر سفر لهسهده، بهڵام ئهمڕۆ دهبینین كهتوركییه بهرامبهر بهدهورووبهرییهكانی ڕاوهستاوهو لههێندێك شوێن لهگهڵیان لهحاڵی شهڕ دایه‌. حكوومهتی ئهردۆغان ئهگهرچی ئهندامی ناتۆ بووه، بهڵام ساردترین و لێڵترین پهیوهندیی لهگهڵ ئۆرووپا و ئهمریكا ههیهو حكوومهتی ڕووسیهش حازر نییهزهمانهتی پێویست بهتوركییه بدات. ئابووریی توركییه و ئهرزشی لیرهكهی ڕۆژ بهڕۆژ دێتهخوارێ و نهخۆشیی كۆرۆنا سهنعهتی تووریستی توركییهی زهمینگیر كردووه‌.

ئهردۆغان بێجگهلهپهرهپێدانی ڕانتخۆری و گهندهڵیی ئیداری و ماڵی بۆ هاودهست كردنی بهشی گهندهڵی دهزگای حكوومهت، لهپێناو مانهوهی خۆی لهدهسهڵات ناچار بهدانی ئیمتیاز بهناسیۆنالیسمی توندئاژۆ و شۆوێنیستی توركییهلهلایهكهوهو بههێز كردنی دهزگای مهزههب لهلایهكی دیكهوهیه‌.

لهئاكامی ئهم سیاسهتانه، جهمسهربهندی لهناو كۆمهڵی توركییهدا پهرهیسهندووهو كۆنهپهرستیی مهزههبی و ناسیۆنالیسمی توندڕهوی تورك لهئاست كۆمهڵدا بههێز بووه،كهئهوهش بهمانای شهڕ لهكوردستان، داسهپاندنی بێ مافیی زیاتر بهسهر ژنان، بههێزكردنی مهزههبییهتوندئاژۆكان و چاندنی تۆوی بیرۆكهی جههادی لهناو كۆمهڵ دایه‌. هاوكاری بهرینی توركییه لهگهڵ تیرۆریستهكانی داعش، پێكهێنان و بههێزكردنی گرووپهجههادییهكان بهئاسانی بۆ توركییه تهواو نابێت و ئهم بناژۆخوازییهمهزههبییهو ناسیۆنالیسمی توندڕهوی تورك، كۆمهڵی توركییه بهرهو ئاڵوگۆڕی كۆمهڵایهتی و سیاسی دهبات.

ئازادی و مافی تاكهكهسی لهكۆمهڵی توركییهدا تا ڕادهیهكی بهرچاو سنووردار كراوه‌. ژمارهی بهندكراوانی سیاسی و بهتایبهت چالاكانی كورد، ژمارهی ئهو بڵاوكراوهو میدیایانهی كهلهژێر گوشار و دهخاڵهتی حكوومهتدا داخراون، گوشار خستنهسهر ژنان و نهریتشكێنان و جیابیران، كۆمهڵی توركییهی بهرهو سیستمێكی دیكتاتۆری و تاكهكهسی بردووهكهدواهات و ئاسهوارهكانی لهههموو بوارێكیسیاسی، ئابووری و كۆمهڵایهتیدا دهبینین.

حكوومهتی ئهردۆغان شهڕێكی بهتهواو مانای دژبهخهڵكی كوردستان لهناوخۆی توركییه، لهعێراق و سووریه وهڕێخستووهو بۆ ڕازی كردنی ناسیۆنالیسمی تورك و جههادییهكانی هاوپهیمانی، ههموو ڕۆژێ زیاتر لهڕابردوو دژایهتی و دوژمنایهتی لهگهڵ خهڵكی كوردستان پهرهپێدهدات تا ئهم كۆنهپهرستانه دڵخوش بكات.

پارتی دیمۆكراتی گهلان لهههڵبژاردنی سهرتاسهریدا سهرهڕای كارشكێنی، دهستبهسهر كردن و زیندانی كردنی نوێنهرانی یاسایی شارهوانییهكان و پارلهمانی توركییه و سهرهڕای زیندانی كردنی بهرینی لایهنگرانی ئهم حیزبه، توانیی سهركهوتنێكی بهرچاو بهدهست بێنێت، بهڵام حكوومهتی ئهردۆغان لهكردهوهیهكی دژهدیمۆكراتیكدا ڕێبهرانی كاریزمای ئهم حیزبهی لهوانهسهلاحهدین دهمیرتاشی زیندانی كرد.

خهڵكی خهباتكاری كورد لهتوركییه كهنزیك ٤٠ ساڵ لهگهڵ یهكێك لهبههێزترین ئهرتهشهكانی ناتۆ بهشهڕ هاتوون، لهئێستادا زیاتر لهڕابردوو بوونهتهوهزنهیهكی گرینگ و قورس لهپهیوهندییهناوچهیی و جیهانیهكاندا و بێگومان حكوومتی ئهردۆغان ناتوانێ خهباتی مافخوازانهو ئازادیخوازانهی خهڵكی كورد كههێزێكی گرینگ و چارهنووس سازی سیاسهتی ناوخۆیی توركییهن، لهگهڵ شكست و ناكامی بهرووڕوو بكات.

خهڵكی كوردستان، ژنان و هێزهچهپ و دیمۆكراتیكهكان بهرامبهر بهسیاسهتی كۆنهپهرستانهی ئهردۆغان و حیزبی ئاك پارتی بهرهیهكی گهورهو بههێزن و لهخهباتێكی یهكگرتووانهدا دهتوانن حكوومهتی گهندهڵ و ڕهگهزپهرستی ئهردۆغان لهگهڵ شكست و ناكامیی زیاتر لهئاست توركییه و ناوچهكهو جیهان بهرهوڕوو بكهنهوه‌.