ئاواره‌بوونی زیاتر له‌ ٥٠ ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان

رێکخراوێکی سوئیسی، ئاشکرای دەکات، زیاتر لە ٥٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس لە جیهاندا، لە ناوخۆی وڵاتەکەیاندا ئاوارەبوون.

ناوەندی چاودێری ئاوارەیی (ئای دی ئێم سی) لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە ٤٥ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزی وڵاتەکانیانەوە ناچاربوون ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن. هەروەها زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی جیهان بەهۆی کارەساتە سروشتییەکانی وەک بومەلەرزە و لافاو، ئاوارەبوون. رێکخراوەکە باس لەوەش دەکات، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی شەڕ و ململانێکانی وڵاتەکانیانەوە ئاوارەبوون، لەمساڵدا بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکردووە. بەجۆرێک ساڵی رابردوو ٣٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس بەهۆکاری جیاواز ماڵەکانیان جێهێشتووە و لە ناوچەیەکی دیکەی وڵاتەکانیان ئاوارەبوون. رێکخراوەکە هۆشداری داوە لە بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا لەنێو ئاوارەکاندا و رایگەیاندووە، ویرووسی کۆرۆنا ژیانی ئاوارەکان هێندەی دیکە دژوارکردووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *