کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئاواره‌بوونی زیاتر له‌ ١٢٤ هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئیدلب

ئاواره‌بوونی زیاتر له‌ ١٢٤ هه‌زار

ئاواره‌بوونی زیاتر له‌ ١٢٤ هه‌زار

ئاژانسی فه‌رمیی توركییه‌ رایدەگەیێنێت، ١٢٤ هەزار مەدەنی به‌هۆی هێرشه‌كانی سپای سوورییه‌ و رووسییه‌ بۆ سه‌ر ئیدلب‌ ئاواره‌بوونە و بۆ كه‌مپه‌كانی سه‌ر سنووری سوورییه‌ و توركییه‌ كۆچیان کردووە.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ١٩ هه‌زار و ٢٣١ خێزان كه‌ ١٢٤ هه‌زار كه‌س ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كۆچیانكردووه‌ بۆ كه‌مپه‌كانی “ئه‌تمه‌، قاح، دێرحه‌سه‌ن و كه‌فه‌ر لووسین” له‌سه‌ر سنووری سوورییه‌ و توركییه‌.  بە پێی ئامارەکانی ئاژانسی فەرمی تورکییه‌ کە بە پشتبەستن بە سەرچاوە خۆجێییەکان دەستی کەوتووە، بەشێکی زۆری مەدەنییەکان لە ناوچه‌كانی، خان شێخوون،‌ شارۆچكه‌ی كه‌فره‌نبل شاره‌دێی توح و ده‌وروبه‌ری، گوندی سه‌ییاد، شارۆچكه‌كانی كه‌فه‌ر زیتا و لاتمینا سه‌ر به‌پارێزگای حه‌ما، كه‌فه‌ر رووما‌ و مه‌عه‌ره‌ت نوعمان ئاواره‌بوون.