به پێی ڕاپۆرتێكی كارناسی، له نیوه‌ی ئه‌وه‌ڵی ساڵی ٢٠١٩ لانیكه‌م حه‌وت ملیۆن كه‌س به‌هۆی تووفان، لافاو و بارینی به‌خۆری باران، ماڵه‌كانیان جێ هێشتووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م ژماره‌یه به‌هۆی مه‌ترسی ڕوودانی تووفان له نیوه‌ی دووهه‌می ئه‌مساڵ، سێ به‌رابه‌ر زیاد بكات.
ئه‌م ڕاپۆرته كه له لایه‌ن ناوه‌ندی “لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاواره‌بوونی ناوخۆیی” له ژێنێڤ ئاماده كراوه، یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین كاره‌ساته‌كانی ئاو و هه‌وایی له نیوه‌ی ئه‌وه‌ڵی ساڵی ڕابردوو بۆ ڕوودانی تووفانی “فانی” له هێند و به‌نگلادێش و هه‌روه‌ها تووفانی ئۆستوایی “ئیدای” له مۆزامبیك، ماڵاوی، زیمبابۆوه و ماداگاسكار گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. شایانی باسه، له‌ئه‌نجانی ڕوودانی تووفانی “فانی” لانیكه‌م، ٣ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره بوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی تووفانی “ئیدای” زیاتر له هه‌زار كه‌س له مۆزامبیك به نه‌خۆشینی وه‌با گیرۆده بوون و هه‌روها بووه هۆی گیانی له‌ده‌ستدان و بێسه‌روشوێن بوونی به هه‌زاران كه‌س له‌م وڵاته. له لایه‌كی دیكه‌وه لافاوی وێرانكه‌ر له وڵاتانی، ئێران، ئێتیۆپی، بۆلیوی و فیلیپین، له زومره‌ی ئه‌و كاره‌ساته سرووشتییانه بوون. شایانی باسه، به‌هۆی هه‌ستانی لافاو له فیلیپین، ٥٠ هه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتبوو. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به گرتنه به‌ری ئێقداماتێك بۆ پێش‌گرتن به‌م كاره‌ساتانه، ده‌كرا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بكرێته‌وه.